سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە هاوڵاتیەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

کاژیک محەمەدڕەزایی، هاوڵاتی شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کاژیک محەمەدڕەزایی، هاوڵاتی شاری سنە پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمە بە تەلەفۆن بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی بانگهێشت و لێپرسینەوەی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

You May Like