ئەبوبەکر ئێراندۆست، هادی جامیعی و مەتین چوپانی، سێ هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەبوبەکر ئێراندۆست تەمەن ٤٧ ساڵ، هادی جامیعی تەمەن ٤٨ ساڵ، هەردوو هاوڵاتی شاری شنۆ و مەتین چوپانی «بێهزاد» خەڵکی گەڕەکی «تاچیناوا» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.