لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە دەرکردنی بڕیارێک، ئەم چالاکانەیان لە تۆمەتەکانی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی هزری گشتی» بێتاوان کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە سی گوڵانی ١٤٠٤، پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی لە شاری سنە، لقی یەکی دادگای شۆرشی ئەم شارە ئەمڕۆ بە دەرکردنی بڕیارێک، ئەم چالاکانەیان لە تۆمەتەکانی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی هزری گشتی» بێتاوان کران.
لەم دۆسیەدا، ئیقباڵ شەعبانی، سەید خالد حسێنی، فەرشید عەبدوڵڵایی، فەردین میرەکی و شەیس ئەمانی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەگەڵ جەمال ئەسەدی و سووسەن ڕازانی و ئارمان سەلیمی، لە چالاکانی ژینگەپارێزی، بەهۆی بەشداری لە گردبوونەوەکانی کە هێماکانی وەکو ئاڵای سوور، ئەستێرەی سوور و سروودەکانی وەکو ئینتەرناسیۆناڵ و سروودەکانی دیکەی کۆمەڵەیان هەڵگرتبوو، بە تۆمەتی ئەمنییەتی تۆمەتبار کرابوون.
دانیشتنی دادگایی ئەم چالاکانە لە نۆزدەی گوڵان بەڕێوەچوو. تاوانباران لە بەرگریکردنی خۆیاندا، جەختیان لەسەر چالاکییە سنفی، کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانیان کردەوە، لەبارەی تۆمەتەکانی دژیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەوەیان بە ناڕەوایەتی یاسایی و بەڵگەنامە یاساییەکان دەزانی.
بە دەرچوونی بڕیاری بێتاوانییان لەمڕۆدا و بە فەرمی ڕاگەیاندنییان بە تاوانباران، بەشێک لە فشارە یاساییەکان بۆ بزووتنەوەی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لانیکەم لە ئاستی یاسایی، پاشەکشەی کردووە. بەڵام نیگەرانییەکان لەبارەی بە ئەمنییکردنی بەردەوامی چالاکییە سنفییەکان لە کوردستان هێشتا ماوەتەوە.

