کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور ،لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان کوژرا.ناسناوی ئەو کۆڵبەرە ،ئەرسەلان ڕەسووڵی ٢٩ساڵ تەمەن و خەڵکی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشتە.بە پێی […]

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “ئه‌شكان عه‌باسی” كه‌ تووشی زه‌ربه‌ی مه‌غزی ببوو، ژیانی تازه‌ی به‌ چه‌ند كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی دا به‌خشی. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌شكان عه‌باسی” له‌ ڕووداوێك دا تووشی “تڕۆمای گه‌ردن” و مه‌رگی مه‌غزیی بوو، ناوبراو پاش پێنج ڕۆژ به‌سته‌ری بوون ڕاگوێزی […]

لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان بە ناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتی شاری پیرانشار، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شۆڕش ئیبراهیمی هاووڵاتی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە، ئیبراهیمی لە گرتووخانەی ئیدارەی […]

موحسین مەزلوم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار و هەژیر فەرامەرزی، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەسبەسەرکرانیان لە ناوچەی سۆمای برۆدۆست ورمێ، هێشتا لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی دەستبەسەرکردندان. نەزانینی بارودۆخی ئەو زیندانییە سیاسییانە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بە پشتبەستن بە هێرانا، موحسین مەزلوم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربار […]

وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی خەڵکی کرماشان، دوای دەرکەوتنی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، وەحید سۆرخگوڵ، هاووڵاتی شاری کرماشان، دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەحید سەرخگۆڵ پاش ئامادەبوونی لە دادستانی گشتی و ئینقلابی کرماشان […]

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئابدانان کە پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و سزای محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) بەسەردا سەپێنرا، ڕایگەیاند کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سۆنیا شەریفی، خوێندکاری […]

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی ژاوەرۆ، لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی گوندی “سالیان”ی سەر بە ژاوەرۆ، سەر بە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، لە کاتێکدا کە […]

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیک به ٩ مانگ زیندان، لە چاکسازیی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد نەوایی، لاو و خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ناوەندی چاکسازیی ورمێ ئازاد […]

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە دوایین حاڵەتی تەقەکردنی مەئموورانی ڕێژیم لە کۆڵبەران بڵاوکردەوە، لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی سەرسنوور لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاسۆ کەریمی گیانی لەدەستدەدات و ٧ کۆڵبەری تریش […]