ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان و پاش جەنایەتی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ناسراو بە په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی”، دایكانی دادخوازی سنه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئێعدامی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و سێ لاوه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. دایكانی دادخوازی سنه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خوازیاری شكاندنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن […]
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته تێكدانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌ردی سه‌ر قه‌بره‌كانیان ده‌شكێنن. له نوێترین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له مهاباده‌وه به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ردی سه‌ر قه‌بری هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “زانیار ئه‌بووبه‌كری”یان شكاندووه و پێشتریش ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یان به‌سه‌ر چه‌ند مه‌زاری دیكه‌ی قوربانیانی ئه‌و […]
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی “سانع شه‌هبازی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، پاش بانگكردن بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به هۆكارێكی نادیار “سانع شه‌هبازی” بانگهێشتی ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه كردووه و پاش لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاری گواستۆته‌وه. […]
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كردووه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه، ئەگەر لەگەڵ ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا هاوکاری نەکەن، لە هەموو مافەکانی خۆیان بێبەری دەکرێن. بەپێی زانیارییەکان، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد و هەڕەشەیان لە بەندکراوان کردووە کە ئەگەر […]
شه‌ش به‌ندكراوی به‌لووچ كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌لووچستان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌و به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراون و مه‌ترسی له سێداردانیان له داهاتوویه‌كی نزیك دا هه‌یه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه به‌لووچه بریتیه له: “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “نیزامه‌دین حوت” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، […]
کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کار لە باشووری کوردستان لە نهۆمی چوارەمی بینایەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز سەرلەبەیانی دوێنێ ٥ شەممە رێکەوتی ٢١ مانگی گوڵان، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی #هیواعەباسحسین کە بۆ گوزەرانی ژیان ڕووی لە باشووری کوردستان […]
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵانی١٤٠٢،ئاروین نیکپەی هاووڵاتی خەڵکی نێ سەر بە مەریوان،لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ زیندانی ئەو شارە گواستراوەتەوە. بە پێی هەواڵەکان،ئاروین نیکپەی ٢٠ساڵ تەمەن و خەڵکی نێ سەر بە مەریوان،پێشتر لە زیندانی مەریوانەوە گواسترابۆوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوان و ئەو لاوە لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی،دەستی دابۆوە خۆکوژی […]
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵانی١٤٠٢،کۆڵبەریک بە ناوی (ئاکام مۆحەممەد زادە)لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی گوڵان،کۆڵبەڕێک بە ناوی (ئاکام مۆحەممەد زادە) ٢٧ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئامنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی […]
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی گوازارایه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه له ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی كانوونی چاكسازی و […]
ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی گوڵان، فەراد سەفیخانپوور مامۆستای کۆمەڵناسی و لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی سنە، دەسبەسەر کرا. بە پێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵانی١٤٠٢،لەکاتی کۆبوونەوەی مامۆستایان لە شەقامی تاڵەقانی لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەکە و بێ‌ڕێزیان بە مامۆستایان کردوە و لە […]