ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی ژاوەرۆ، لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “بێهزاد شەریفی” خەڵکی گوندی “سالیان”ی سەر بە ژاوەرۆ، سەر بە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، لە کاتێکدا کە […]
کوردستان
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فەرهاد نەوایی، خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش نزیک به ٩ مانگ زیندان، لە چاکسازیی ورمێ ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد نەوایی، لاو و خوێندکاری تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لە ناوەندی چاکسازیی ورمێ ئازاد […]
ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنی، هێشتا لە زیندانی مەهاباددا ماوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە زیندانی مەهاباد ماوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ڕەحیم شەمعی لە پارێزەری بۆ دیاریکراو بێبەش […]
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕامین حەسەن نژاد خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕامین حەسەن نژاد، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سیسر” ی سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]
کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “ئاڵوت” سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی سنووری چۆمان لە بانە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “ئاڵوت”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری چۆمان […]
نیوەشەوی یەکشەممە هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریی نەوسود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ٩ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نەوسود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا ٩ کۆلبەری خەڵکی شارۆچکەکانی […]
سەید ئەحمەد تالانە، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەید ئەحمەد تالانه، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی ئەم شارە ڕگیراوە و […]
سنور فەرشادفەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا بانگهێشتی ئیدارەی ڕاگەیاندنی شاری مەهاباد کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سنور فەرشادفەر، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژی١٤٠٢،ئارمان نیکپەی خەڵکی گوندی” نێ “سەر بە شاری مەریوان ،بە دانامی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،ئارمان نیکپەی کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ ،بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە حکومەتیەکانەوە […]
خالد محەممەدی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سەقز گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە نزیکەی دوو حەوتە لەمەوبەرەوە، خالد محەممەدی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سەقز گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، […]