سنە؛ دەستبەسەرکرانی سدیق مەحموودی، کرێکاری تەمەن ٦٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سدیق مەحموودی، کرێکاری تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی سنە، زیاتر لە هەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و هێشتا دۆخ و شوێنیی زیندانی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سدیق مەحموودی، کرێکاری کارگەی سیم لە گەڕەکی کاراموزی شاری سنە، زیاتر لە هەفتەیەکە بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی سدیق مەحموودی لە شاری سنە، بۆ سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر تەلەفۆنی ناوبراودا گرتووە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەریی ئەم کرێکارە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بێئەنجامە.

بەهۆی پیری و نەخۆشیەکانی سدیق مەحموودی، سەلامەتی ناوبراو نیگەرانکەرە و هێزەکانی ڕژیم لە سەلامەتی ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوە بەرپرسیارن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی ٣٧ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش ژانویه 3 , 2026
دوای ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری بەفرانبار لە پارێزگای ئیلام، لانیکەم ٣٧ هاوڵاتی خەڵکی ئەم پارێزگایە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکانی دێهلوران، دڕەشار، ئاودانان، سەرابلە و ئیلام بووە و بەشێک لە دەستبەسەرکردنەکان بۆ زیندانیی ناوەندی ئیلام گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ئەمدواییە لە پارێزگای ئیلام، […]

بابەتی پەیوەندیدار