سنە؛ دەستبەسەرکرانیی چالاکوانیی کرێکاری و مەدەنی ئارمان سەلیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ئارمان سەلیمی، هاوڵاتی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی سنە و چالاکوانیی کرێکاری و مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی ئارمان سەلیمی چالاکوانیی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی سنە، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و هێشتا دۆخ و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

ئارمان سەلیمی، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەرکرا و بەرخوردی دادوەری و بەدواداچوونی دۆسیەکانی دادوەری دژی ناوبراو هەبووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنیی زیندانی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانیی ١٠ چالاکوانیی مەدەنی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ی ژانویه 4 , 2026
هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانانیی مەدەنی، ژینگەپارێزی و کرێکاری و ١٠ چالاکوانیان دەستبەسەر کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی فراوان لە کوردستان پەرەی سەند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم لە شاری سنە ١٠ چالاکوانی مەدەنی، ژنان، ژینگەپارێزی […]

بابەتی پەیوەندیدار