“یەدوڵڵا نادری”، چالاکی سیاسی، ماوەی ٤٥ ڕۆژە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “یەدوڵڵا نادری”، چالاکی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان، لە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و تا […]

کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دێگولان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی […]

عادل پیریزی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، عادل پیروزی، زیندانی پێشوو و هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سەردوش” سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگهێشتکردن و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە […]

ئەسرین محەممەدی خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان بە بڕیاری (تامین کیفری) ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری […]

سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەباح ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم […]

بێ ئاگایی و نەبوونی زانیاری لەبارەی چارەنووسی “یەدوڵڵا نادری”، جەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی مەریوان، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، زیاتر لە مانگێکە “یەدوڵڵا نادری” جەوانی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە ڕفێندراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنووس و […]

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ “سیفوڵڵا جەلیلی” خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “سیفوڵڵا جەلیلی”، تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر […]

سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارێکی ئاماتۆربەستن لە شاری سنە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کار لە بیناکە کەوتەخوارەوە و سنە گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کرێکارێکی ئاماتۆربەستن بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کار لە بینایەکەوە کەوتەخوارەوە و لە شاری سنە گیانی […]

ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەحمان مەحموودنژاد، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەحمان مەحموودنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دەستبەسەر کرا. ناوبراو، تەمەن ٥٢ ساڵ، جوتیار، خێزاندار و […]

ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەرزان بازانی هاوڵاتی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکقنی ئەو شارە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکانی کۆلبارنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بارزان بازانی هاووڵاتیی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە […]