دوو کۆڵبەر لە کاتی تێپەڕین لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم دوو کۆڵبەریان لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە دەستبەسەر کردووە و دوای لێدان و ئەشکەنجەیرکی زۆری ئەم کۆڵبەرانە […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٢، کۆلبەرێک لە کاتی تێپەڕبوونی لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەلمان ئەمیری” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی شکانی سەختی”کەمەر”ی بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

ڕۆژی هەینی، ڕێبەندانی ١٤٠٢، “بیلال شاهرۆخ” لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لە هێڵی سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا، لاقی بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بیلال شاهرۆخ کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “بانەوڕێ”ی سەربە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و لاقی بریندار بوو.هاوکات لە هەمان ڕۆژدا […]

سەیوان سەحیحی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرابی ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرداب – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “سەیوان […]

سۆران ڕەحیمی کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە […]

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لەکاتی تێپەڕێن لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “ڕەشاد بابایی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بۆ کۆڵبەر نیوز پشتڕاست کراوەتەوە. هەروەها […]