Sample Page

ڕزگار حەسەنی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە لە کەمەریدا بە سەختی برینداربوو. دووەمین کۆڵبەری بنەماڵەیەکە لە ساڵی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەمە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە […]

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستگیری عوسمان حەبیبوڵڵایی، هاووڵاتی ٣٣ ساڵان خەڵکی گوندی میراوە لە شنۆ هێشتا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. […]

بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٦ مانگ لە دەستگیری هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٦ مانگ لە کاتی دەستبەسەر بوونی بەهمەن محەممەدپوور، هاوڵاتی گوندی شیناوێ لە پیرانشار هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی […]

زارا ساجدینیا، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان، زارا ساجدینیا ٣٨ ساڵان بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم دادگایی کرا و بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتی شاری بۆکان ١٤ ڕۆژە دەستبەسەرە و تائێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ خەبات ئێراندۆست لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای […]

هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان بە بەردەوامی فشارەکانی ئەمنی بۆ کارمەندی تەندروستی لە بۆکان، دکتۆر ئەمیر حەدادی بانگهێشتکرا و نووسینگەی ناوبراویان پشکنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کەناڵی تەلەگرامی پزیشکان و پەستارانی خۆبەخشی کوردستان، یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنی هێرشیان کردە سەر […]

هێزەکانی ئەمنی لە سنووری مەریوان، ٥ کۆڵبەریان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەران کاروان، محەمەد، پوریا، سامان و فەرشید، هەر ٥ […]

سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی سەردەشت پاش ٣ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی ئەسپەمێزە لە شاری سەردەشت پاش چەند ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم […]

بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بێ هەواڵی لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

مەنیژە خۆشنود، هاووڵاتی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان دراوە و لە شەمە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بۆ مەنیژە خۆشنود ڕاگەیەندرا، ناوبراو بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ١٠ مانگ بەندکردن سزادرا. مەنیژە خۆشنود، […]