Sample Page

پرۆفیسۆری ئەمریکی، کە ئێستا تەمەنی ٩٣ ساڵە، دەربارەی کارەساتی کەش و هەوا و هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی دەدوێت جۆرج ئیتۆن لە ئینگلیزییەوە: سارا عەزیز گەردی کاتێک چۆمسکی تەمەنی دە ساڵان بوو، بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی مەترسی دەستدرێژی دەرەکی بووەوە. “یەکەم وتار کە بۆ ڕۆژنامەی قوتابخانەی سەرەتایی نووسیم دەربارەی کەوتنی بەرشلۆنە بوو لە […]

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی شێنێ سەر بە شاری قەلادزێ بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سەردەشت. بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتووە ئەمڕۆ سێ‌شەممە ۱۰ی جۆزەردان(۳۱ ئەیار) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی شێنێ سەر بە شاری قەلادزێ تەمەن ۲٦ ساڵان بە ناوی “ڕەسول ڕەحمان” […]

نووسەر: لاوێن ئەمانی تێناگەم ئەم ڕوانگە چەوتە چییە کە بۆ نموونە کۆڵبەر و کۆڵبەری پێ سووکایەتی بوو و دەیوت مرۆڤ لە پێناوی سەر دەمرێ نەک سک و بەو بیانووە سووکایەتی دنیایان بە کۆڵبەر دەکرد! یان بزووتنەوەی مامۆستایانیان لۆمە دەکرد لەبەر ئەوەی یەکێک لە داواکارییەکانیان داخوازی ئابووری و حەقدەست بوو و […]

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی نەوسوود بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، سەر لە بەیانی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی “هانە گەڕمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە ناوی “فەرزاد نەجیبی” لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور بریندار کراوە. […]

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی یەکشەممە 18ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلیکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی هەنگەژاڵەی بانە بە هوێ ڕاوەدوونانه‌وه‌، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی […]

تەرمی “بارزان میهەنی” یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی سەر سنوورەکانی تورکییە پاش زیاتر لە سەد ڕۆژ دۆزرایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی تەرمی یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی سەر سنوورەکانی تورکییە بە ناوی “بارزان میهەنی” کوڕی شۆکەت خەڵکی ئاوایی “باوان” سەر بەناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ […]

ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆ چەندەیەمین جار گرووپێکی فریاکەوتنی خەڵکیی ڕەوانەی بەرزاییەکانی بێنار بوون کە بەداخەوە دواجار بە بێ‌دۆزینەوەی هیچ سەر و شوێنێک لە وونبووەکان گەڕانەوە. سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەسعەد سەیدانی فەرد” کوڕی ڕەحیم، خاوەنی خێزان و باوکی سێ منداڵ، “بێهلول سەیدانی فرد” کوڕی کەریم، خاوەن […]

بەپێی ئاماری کۆکراوە لە لایان ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە مانگی ئاپریلی ۲۰۲۲ سەرجەم ۵٨ کۆڵبەر لە سنوورە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٤ کۆڵبەر کوژراون و۵٤ کۆڵبەر بریندار بوون. لە کۆی گشتی 52 کۆڵبەر(٪89) بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ڕژێم کوژراون و بریندار بوون. لە سنوری پارێزگایی […]

وتووێژی هاوڕێ#فەرزاد_وەتەن‌دووست ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز لە بەرنامەی “ڕوانگە”ی تەلەڤزیۆنی کۆمەڵە لە سەر بارودۆخی کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی ئیدارەی کەشناسی ئوستانی ئیلام، ئەمساڵ زیاتر لە ٩٧ لەسەدی خاکی ئەو ئوستانە تووشی وشکەساڵی بووە و لە ئاستی ئێراندا، ئیلام زیاترین رێژەی کەمبوونەوەی بارینی تۆمار کردووە. لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆچەرییەکانی ئەو ئوستانە ڕایگەیاندووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئاژەڵدارانی کۆچەر، پێویستیان بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار تۆن خوراکی […]