Sample Page

“ئەحمەد حەسەنزادە”، باوکی “محەمەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن […]

سەڵاح فەتحی، مانی محەمەدی، ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٤ هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٢ هاووڵاتی گوندی ڕەشیداوا لە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە […]

“ئارام سادقی”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە ٨ ڕۆژە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارام سادقی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە، بە تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئارام سادقی، لە ٢٠ی خەرمانانی […]

ڕۆژنامەی ئیعتماد ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مریەم عەباسی و کچەکەی واتە نەفس حاجی شەریف، هاوڕێکەی و شایەتحاڵێک ئەنجامدا کە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش دەخاتەڕوو. ئەم چاوپێکەوتنە دوابەدوای گفتوگۆی ڕۆژنامەی هەم مەیهەن لەگەڵ هەمان ئەو کەسانە کراوە کە ڕۆژی یەکەمی خەرمانان بەڕێوە چوو. نەفەس کە تەمەنی ١٤ ساڵە و خوێندکاری […]

Roman, [17/09/2024 21:39]گەندەڵی دامەزراوەیی لە کۆماری ئیسلامیدا سەردێڕی ڕۆژنامەی هەم مەیهەن، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە ژێر ناونیشانی: “چی لەبارەی گەندەڵیەوە دەزانیت؟” ئاماژەی بە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش کردووە. لە سەرەتای بابەتەکەدا نووسراوە کە دەوڵەتی ڕەئیسی، بە دروشمی خەبات لە دژی گەندەڵی هاتە سەر کار، بێ ئاگا لەوەی کە هەر لە سەرەتای دەست […]

سزای ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە ساڵێک بەندی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن گۆڕا. ناوبراو لە سەرەتای دادگا، بە گشتی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردن و سزای نەقدی سزادرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی سزای دادگای […]

سەلیم یوزی، وەستا کاری بەرد، لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەلیم یوزی، وەستا کاری بەرد خەڵکی گوندی یوزیدر لە شاری کامێران، لەکاتی کارکردن و بەهۆی هۆکارێک کە نادیارە گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە هەژێنەرە کە کۆمەڵگەی بچووکی گوندی یوزیدری هەژاندووە، هۆکاری خەم و پەشیمانی زۆری خەڵک و هاوکارانیەتی. ناوبراو […]

ڕەسوڵ بۆداقی، مامۆستای بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، پاش ماوەیەکی زۆر بەندکردن، بە بڕیاری پشووی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەسوڵ بۆداقی، چالاکوانی سنفی مامۆستایان و ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران لە گوڵانی ١٤٠١ لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەربوو، پاش تێپەڕینی نزیکەی ٢ […]

ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو محەمەد حەسەن زادە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دووبارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو محەمەد حەسەن زادە لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان لەبەرامبەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرا. دەگوترێت کاتژمێرێک […]

بە تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری ئازاد ڕەحیمی هاووڵاتی سنە، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە و نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئازاد ڕەحیمی، ٣٢ ساڵان و هاووڵاتی سنە کە ٤٨ ڕۆژ پێشتر لەڕێگەی مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرابوو، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش […]