Sample Page

ڕۆژی دوشەممە ١٢ی مانگی ئۆگست ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گەلاوێژ ڕۆژی جیهانی لاوانە. ڕۆژی ١٧ی دیسامبری ساڵی ١٩٩٩، كۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانی لاوان ڕاگەیاند. ئەگەرچی وەها بۆنەیەک تا ئێستا گرێیەکی لە کێشە و گرفتەکانی لاوان بە تایبەت لە وڵاتانی دواکەوتووی سەرمایەداری نەکردۆتەوە، بەڵام لانیکەم دەرفەتێکە بۆ ئاوڕدانەوە […]

ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەسەر کۆڵبەران لە بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “موختار عەبدوڵڵایی”خەڵکی بانە بە […]

ڕۆژی شەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سەردار شامورادیان” پاش تێپەڕبوونی ٥٩٣ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سەردار شامورادیان” بە دانانی بارمتەی ٧ ملیارد تمەن پاش تێپەڕبوونی ٥٩٣ ڕۆژ دەستبەسەری لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد […]

سۆڵماز حەسەن زادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەرە، ٧ ڕۆژ بەسەر مانگرتنی لە بەندی تاکەکەسی تێدەپەڕێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆڵماز حەسەن زادە هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ لە مانگرتن بەردەوامە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆڵماز حەسەن زادە کە ئێستا لە بەندی تاکەکەسی دەمێنێتەوە، […]

ڕۆژی شەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنج کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “دوپلۆرە”ی سەردەشت کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی […]

“سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی سەرهۆیەی […]

“مەنیژە خۆشنود”، هاووڵاتی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەر و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی ناوبراوی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز مەنیژە خۆشنود، هێشتا دەستبەسەرە. مەنیژە خۆشنود، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و […]

سومەیە ڕۆستەمی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سومەیە ڕۆستەمی”، ٢١ ساڵ تەمەن، کچی کەیومەرز و خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، […]

لانیکەم ٥ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دوێنێ پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی “کەماڵ”، ڕاگەیەندراوە […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە ڕزگار خەلکانی، کوڕی عەلی و خەڵکی […]