Sample Page

پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران، پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەییان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی شەش کەس لەوانە […]

“ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری کامێران بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و لە هێزەکانی سەرچاوە سروشتیەکانی شاری کامێران، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بۆ کوژاندنەوەی ئاگری […]

مانگی گەلاوێژ بە بیرەوەری و یادی هەزاران تێکۆشەری شۆڕشگێڕ و کەسانی ئاڕمانگەرا و ڕەنج و ئازاری گیان تاوێنی بنەماڵەکانیان دەست پێدەکات. جاوید ڕەحمان، گوزارشگەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بەم بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە. ئەو کوشتاری لاوانی کچ و کوڕی لە دەیەی ٦٠ دا و لەوانە کوشتاری […]

ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دادگای ئینقلابی تاران “پەخشان عەزیزی” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری” ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “پەخشان عەزیزی” چالاکی سیاسی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری دوپلۆرە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری دوپلۆرەی شاری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج […]

“ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم […]

گوشاری بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەسەندنی نەفرەت و ناڕەزایەتی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە کۆتاییدا خامنەیی ناچار کرد تا پڕۆسەی پاک کردنەوەی حاکمیەت لە نیوەی ڕێدا ڕابگرێت. خامنەیی کە بەشێوەیەکی جیدی خەریکی کاری شکڵ پێدان بە ڕێبەریی داهاتووی ڕژیمی ئیسلامی یە، ئێستا بەرەو ڕووی مزاحمێکی سەرسەخت بۆتەوە کە پشتی بە تەشکیلاتێکی شێوە […]

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی “فواد ناسری” بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی”فواد ناسری” خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارەوە، تووشی ڕووداوی تەزووی کارەبا بوو و […]

“حەسەن ئەمینی” برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن ئەمینی” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی […]

دوابەدوای کۆتایی هاتنی گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ، گوشارەکان بۆ سەر هەڵسووڕاوانی مەدەنی و بەتایبەت هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ژنان زیادی کردووە. کۆماری ئیسلامی کە لەلایەن “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن“ەوە گورزێکی قورسی بەرکەوتووە و مەترسی تەقینەوەی ڕق و توڕەیی جەماوەر، بە ئەگەرێکی جیددی و نزیک دەبینێت، بە مەبەستی چاوترسێن کردنی کۆمەڵگا و […]