فەرشاد فەرەجی، هاووڵاتی خەڵکی شاری تیکاب، تەنیا چەند ڕۆژ پاش ئازادیی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەن، جارێکی دیکە لەلایەن فشار، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە. ناوبراو کە ڕۆژی ٢٩ی گوڵان بە شێوەی توندوتیژانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، هەروەها لە فەزایەکی هەڕەشە و […]
کوردستان
تۆفیق (چیا) ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، چواردە ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرە و تا ئێستا شوێنی مانەوەی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تۆفیق ئەمینی لە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، تۆفیق ئەمینی، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا […]
دەستدرێژی بۆسەر سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤی چینی کرێکار لە ئێران زیادکردنی سەعاتی کار، بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، دەرکردنی بەردەوامی کرێکاران لە کارە هەمیشەییەکان و گۆڕینی گرێبەستە فەرمییەکان بۆ گرێبەستی کاتی، کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە کاری منداڵان بە حەقدەستێکی زۆر کەم، پەرەسەندنی دیاردەی منداڵانی سەر شەقام، کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی ئیمکاناتی خۆشگوزەرانی […]
سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، تۆفیق ئەمینی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “ئازادی” لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر […]
لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە دەرکردنی بڕیارێک، ئەم چالاکانەیان لە تۆمەتەکانی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی هزری گشتی» بێتاوان کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە سی گوڵانی ١٤٠٤، پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی […]
وەهاب خەدیری پوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای زیندانیکردنیی وەهاب خەدیری پوور جێبەجێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەهاب خەدیری پوور، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ بەسەربردنی سزاکەی بۆ […]
کوروش نەدیمی، هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، کوروش نەدیمی، هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی “مێسووراو” لە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی […]
دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا، دۆسیەی ئەم چالاکەی کرێکاری بە تۆمەتبارکردنی بۆ دادگا ڕەوانەکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران […]
چل کرێکاری کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان لە کار دەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێری کارەکانی کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان بەهۆی ناهاوسەنگی کارەبا، چل کرێکاری ئەم واحدەی پیشەسازی لە کار دەرکران. ئەم کردارە ناڕەزایەتی زۆری کرێکارانی دەرکراو و بنەماڵەکانیانی لێکەوتەوە. یەکێک لە کرێکارانی دەرکراو بە ناوی […]
داڕمانی تونێل لە مەعدەنی خەڵوزی کوهبەنان دوو کارێکاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، تونێلی ژمارە بیست مەعدەنی خەڵوزی «هەمکار» لە شاری کوهبەنان تووشی داڕمان بوو و بەهۆیەوە دوو کرێکار لەم مەعدەنەدا برینداربوو. پاش ڕوودانی ڕووداوەکە، هێزەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیان دەستپێکرد. […]