هێزەکانی هەنگی مەرزی، کۆڵبەرێکیان لە سنوری هەورامان، لێدان و ئەشکەنجە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٧ خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی (ئەسعەد ڕاهپەیکار) لە بەرزایی یەکانی سنوری هەورامان لە کاتێکدا کە هیچ کۆڵێکی پێنەبووە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە پاسگای گەردەنەی ژاڵانە، لێدان و ئەشکەنجە کرا و […]
کۆڵبەر نیوز
“سدیق ڕەیحانی” چالاکی کرێکاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ یەک شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە ڕۆشتن بۆ ماڵ ناوبراو ئەم چالاکە کرێکارییەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرد.جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی […]
گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی گوندی “ماراغان”ی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی بێتووش گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “بێتۆش”ی سەردەشت گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە […]
شەوی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە سنووری بسام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ شەوی پێنجشەممە٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزەئەمنیەکانی ڕژیم لە سنووری بسامی سەقز، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی «ئومید سەیدی» کوژرا و پاش ٨کاتژمێر گەڕانی خەڵک، تەرمی بێ گیانی دۆزرایەوە. […]
نیوەشەوی شەممە ١٣ی ئاوریلی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. تا ئێستا ڕاپۆرتێکی بەلگەمەند و ورد سەبارەت بە بڕی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر له ٩٠ لەسەدی ئەو مووشەک […]
ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، خەڵکی تاران بە سەرسوڕمانەوە دیتیان کە کازم سەدیقی لەبری ئەوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی بە تاوانی دزی و گەندەڵی لە دادگا لەبەردەم لێپێچینەوەدا بێت، لەسەر سەکۆی نوێژی هەینی دەرکەوت. ئیمام جومعەی تاران ڕاستەوخۆ لەلایەن خامنەییەوە دەستنیشان دەکرێت و هێشتنەوەی سەدیقی لەم پۆستەدا لەلایەن خامنەییەوە لە ڕاستیدا، بێ ڕێزی […]
سامان وەیسی، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەئەمنیەکان ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سامان وەیسی هاوڵاتی ٢١ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری مەهاباد؛ دوای داواکردنی لەڕێگای تيلێفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تا کاتی نووسینی […]
مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی ماڵوێرانکەر هەڕەشە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەدەر لەوەی کە لایەنەکانی شەڕەکە و زلهێزەکان چەندە دەیانەوێت شەڕێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، بەڵام ئاماژەکان زۆرن بۆ ئەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و وەڵامدانەوە زارەکییەکانی ئیسرائیل، دەبێ بە جددی وەربگیرێت. لایەنی ئیسرائیلی لە شەڕی غەززەدا گەیشتووەتە بنبەست. دەوڵەتی ئیسرائیل دوای تێپەڕبوونی […]
ساڵی ڕابردوو یەکێک بوو لە دژوارترین ساڵەکان بۆ بەهاییەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی لە ئێران. ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ “هیومان ڕایتس وۆچ” لە ژنێڤ، ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری ٤٢ لاپەڕەی سەبارەت بە سەرکوت و ئەزیەت و ئازاری بەهاییەکان لە ساڵی ١٤٠٢دا، بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتە بەناونیشانی “پۆستاڵی سەر ملم: […]
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی” خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی ژێر کەوتنی دەزگای ترێلەرەوە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کرێکار بە ناسنامەی “هادی چوپانی”، خێزاندار و خەڵکی گوندی “سەیف”ی شاری مەریوان، لە کاتێکدا کە خەریکی کاری سەختی کرێکاری بوو […]