پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە دەی گوڵانی ١٤٠٤، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، پەیام فەتحی، چالاکیی کرێکاری شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بانگهێشتە لەڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی ناوەندە ئەمنییەکانەوە […]
کۆڵبەر نیوز
بە بۆنەی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی خەباتکار لە شاری بانە بە بەڕێوەچوونی ڕێورەسمێک، ئەم ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت و پیرۆزباییان لە گشت کرێکارانی ئێران کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٨ی گوڵانی ١٤٠٤، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە بە […]
دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران دژی بەهمەن ڕاهپەیکەر، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان کە هەردوو لاقی بە سەختی برینداربووە، دۆسیەی کردووەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهمەن ڕاهپەیکەر، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان لە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە سنووری شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هەردوو لاقی بە سەختی برینداربوو، ئێستا […]
لە کاتێکدا کە ٣ ڕۆژ بەسەر تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری ڕەجایی شاردا تێپەڕیوە، هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە. بەپێی دواترین ڕاپۆرتەکان تا ئێستا ناوی ٧٦ کەس لە گیانبەختکردوانی ئەم تەقینەوەیە بڵاوکراوەتەوە. دوای تەقینەوەکە، دووکەڵێکی ڕەش و چڕ ڕۆژئاوای ئاسمانی بەندەرعەباسی داپۆشی. وەزارەتی تەندروستی، […]
وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمنییەتی شوێنی کار ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئاوریل، بەرامبەر بە ٢٨ی خاکەلێوە، ڕۆژی جیهانی “دابینکردنی ئەمنییەت لە شوێنی کار”ە. ئەم ڕۆژە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن “یەکێتی کرێکارانی کەرتی گشتی کانەدا” و بە ناوی “ڕۆژی یادەوەری کرێکاران” دیاریکرا و دواتر لەلایەن یەکێتی، کۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنە کرێکارییەکانی زۆربەی وڵاتەکانەوە […]
ئاکۆ شەریفی و شوانە عەلی پوور، دوو کۆڵبەری گەنج لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە سنوورییەکان، بە سەختی برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی برینداربوون. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا […]
ئاکۆ ئەلتافی، کاسبکاری «شووتی» خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆبانی ساوە – تاران بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئێوارەی شەمە شەشی گوڵانی ١٤٠٤، کاسبکارێکی «شووتی» خەڵکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆبانی ساوە -تاران بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کاسبکارە […]
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کارەوە، کرێکارێک لە شاری کامێران لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنە خوارەوە کە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە یاسین ئەحمەدی، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. شایەنی […]
حەسەن ئەحمەدی، هاوڵاتی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک لە شاری ماکۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، حەسەن ئەحمەدی، خەڵکی شاری ماکۆیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی حەسەن ئەحمەدی بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامدراوە. […]
ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری ڕەجایی بەندەرعەباس ڕوویدا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فەرمی ئێرنا، ئەم تەقینەوەیە تا ئێستا ٢٥ کوژراو، ٦ بێسەروشوێن و ٧٥٠ برینداری لێکەوتەوە. هەرچەندە زانیاری ورد سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕووداوەکە لەبەردەستدا نییە، بەڵام گومرگی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە سەرچاوەی تەقینەوەکە، کۆگاکردنی کەلوپەلی مەترسیدار […]