ئاماژە سیاسی و مەیدانییەکان ئەوە دەردەخەن کە دانوستانەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی گەیشتووەتە بنبەست. ئەم بنبەستە دەرئەنجامی “ناڕوونی هەڵوێستەکان” یان “هەڵە تێگەیشتنە دیپلۆماسییەکان” نییە. بەپێچەوانەوە، هەڵوێستی فەرمیی هەردوولا ماوەیەکی زۆرە ڕوون و ئاشکرایە و هەر ئەم ڕوونکردنەوە و ناکۆکی بەرژەوەندییە، ئەگەری ڕێککەوتنی ئاستەنگ کردووە. ئەگەر بڕیار بێت ڕێککەوتنێک پێکبێت، تەنیا […]

یەکەم: ڕاپۆرتە مەیدانییەکان بیست ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکان لە ئێران تێدەپەڕێت و لە کاتێکدا کە پچڕانی ئینتەرنێتی سەرتاسەری هەروا بەردەوامە، هەندێک هەواڵی ناخ هەژێن سەبارەت بە سەرکوتی توندوتیژانەی ئەو ناڕەزایەتیانە بەدەست دەگات. ئەو ڕاپۆرتانەی لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە دەست دەکەون، تا ڕادەیەک ڕەهەندە بەربڵاوەکانی سەرکوت و کوشتاری سیستماتیکی خۆپیشاندەران […]

پاش تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی بنەماڵەیەکی یارسانی لە شاری کەرەند سرر بە شاری داڵاهۆ، بە ناوەکانی «سەید فەرشاد شەفیعی»، «سەیدە غەزل شەفیعی»، «ئیلهام مێهرابی» هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانیان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، نزیک کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی، هێزەکانی ڕژیم […]

بردیا دەروێشی، هاوڵاتی خەڵکی گیەڵان لە پارێزگای کرماشان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و تائێستا دۆخ و چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٤، بردیا دەروێشی لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ئەم شارەدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی […]

لە درێژەی کۆمەڵکوژی و سەرکوتی خوێناویی شاری مەلەکشاهی، محەمەدڕەزا کەرەمی، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندارببوو، دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەدڕەزا کەرەمی، بریندارێکی دیکەی کۆمەڵکوژی خەڵکی مەلەکشاهی، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا. […]

هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ ڕەزبەری ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی […]

وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی شاری ورمێ، پێش چوار ڕۆژ بە تاکڕەوانە دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی گوندی «دووکانا» لە ناوچەی مرگەوەڕی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی […]

«ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی راپۆرتی کولبەرنیوز، رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئارەزو جەلیل‌زادە»، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم راپۆرتە، […]

ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لە شاری بانە بووە هۆی گیرخواردنی شەش شاخەوان لە ژێر بەفردا و بەهۆیەوە سێ شاخەوان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕوودانی ڕەنووی بەفر لە بەرزاییەکانی شاخی هەفت تاش، سەربە میحوەری بانە بۆ گوندی بیاندەرە، بووە هۆی ونبوونی شەش شاخەوان. لە ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری و […]

«ئەستی چوغر» و «سەعادەت بایەزیدی»، دایەگەورە و دایکی چالاکی کرێکاری «فەرزین توت» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدان و ئەشکەنجە کران. ٦ ددانی «سەعادەت بایەزیدی» بەهۆی لێدانەوە شکاوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەستی چوغر» تەمەن ٨٠ ساڵ و «سەعادەت بایەزیدی» تەمەن ٤٥ ساڵ، داپیرە و دایکی چالاکی سیاسی […]