«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن […]

«شێرزاد نامداری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرزاد نامداری» لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی «بەعسەت» لە شاری سنە […]

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە کە لە ئێستادا ٤٦مین ساڵی دەستپێکی چالاکیی ئاشکرای جێژن دەگرێت، ٥٥ ساڵ لەمەوبەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨دا و لە جەرگەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی ڕوو لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن ژمارەیەک خەباتکاری شۆڕشگێڕەوە کە زۆربەیان لە زانکۆکانی ئێران دەیانخوێند دامەزرا. کۆمەڵە لە باروودۆخێکدا پێکهات کە […]

ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. […]

پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنەدایە. ئەم هاوڵاتییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناڕوونی دۆخی خۆی مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و […]

ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە، بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەم زووانە لە دادگای گشتی و شۆڕشی […]

خالید محەممەدیان، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، خالید محەممەدیان، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “نستان”ی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و […]

عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی […]

ئەرسەلان دیوارگەر، هاوڵاتی شاری دیواندەرە و دانیشتووی سنە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٣٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرسەلان دیوارگەر، هاوڵاتی ٤٨ ساڵانی خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپا. […]

کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە سنە، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوتا لەگەڵ ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە شاری سنە ڕێوڕەسمێکیان لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی […]