لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەراندا لە نزیک پاوە، ٥ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ و پرایدی کۆڵبەراندا لە ناوچەی چۆڕژی سەر بە نۆسمە لە نزیک پاوە، هەموو سەرنشینانی ئەم دوو ئوتۆمبیلە بە سەختی برینداربوون. تا کاتی نووسینی […]
مەریوان
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ویدیۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی کوردستان لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ڕاپۆرتەکان لە ناوچەکانی باشووری کوردستانەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمساڵ خەڵک بەهۆی هاوکات بوونی نەورۆز لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، لە ئاستێکی بەرینتردا بە پێشوازی نەورۆز و ساڵی نوێوە چوون. لەم […]
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران لە شاری مەریوان، کاسبکارێک کوژراو و ٢ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە نزیک گوندی «کولان»ی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کرد و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفێری […]
“دلێر زاهدی پوور”، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “دلێر زاهدی پوور“ ئازادکرا. بەپێی هەواڵەکە، ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە بووە. ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی دا لە پەیوەندیکردن و بینینی خێزان و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. تا کاتی […]
دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، هەروەها منداڵێکی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بەڕووی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دوو کۆڵبەر و لەگەڵ منداڵێکی کۆڵبەر […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود، دوای دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ کۆڵەباری کۆڵبەراندا گرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی ڤیدیۆیەک کە بەدەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود، کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان دەستبەسەرکردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە و ئەو ڤیدیۆیەی […]
کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. جەستەی ئەم کۆڵبەرە بە زیاتر لە ٥٠ گوللەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی بە بەرەو کۆڵبەرێک تەقەیان کرد و ئەویان بە سەختی […]
چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “حەیدەر” و “ئیدریس” و […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێگای ڕۆشتن بۆ هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە ئۆتۆمبێل بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, «بەهمەن بەدری» گەنجێکی کۆڵبەری گوندی «مەزران»ی سەر بە شاری جوانڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوو لە ئۆتۆمبێل لە ڕێگای هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، […]
«بەناوی ژن ژیان ئازادی» ئەمساڵ لە کاتێکدا ٨ی مارس بەرز ڕادەگرین کە بەشی زۆرینەی کۆمەڵگە لە تێڕوانینی نەریتی بۆ ژن لە بەستێنە کلتووری، یاسایی و سیاسییەکان تێپەڕیوە و بوونیی ژن دوور لە ڕوانگەی ڕەگەزی لە ڕەهەندە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووەتە پرسێکی ئاسایی و پەسەندکراو لەسەر بنەمای یەکسانی مافی ژن و پیاو. […]