لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، “گوڵالە  وەتەندووست”، پارێزەر و چالاکی مەدەنیی مافەکانی ژنان لە شاری مەریوان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “گوڵاڵە وەتەندوست” لەلایەن دادگای ڕژیمەوە بە ” بڵاوکردنەی بابەت لە دژی ڕژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهێنان و ئەندامبوون […]

ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتیانی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراونەتەوە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کران. ناسنامەکەیان ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کوهگەرد، هاووڵاتییانی شاری بۆکان ڕاگریاندراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاووڵاتیانه […]

کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ڕژێم بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە قاچی بە سەختی بریندارە. بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوی ئەم کۆڵبەرە بە داخەوە نادیارە بەڵام ناسناوی “مورادی”، تەمەنی ٢٨ ساڵ و خەڵکی […]

ئەکبەر ڕازنهان، دێلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، ئەرکان و کۆڵبەرێکی دیکە تا ئێستا ناسنامەی بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج […]

ڕەحیم عەبدوڵڵاهی، هاووڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٨ بەفرانباری ١٤٠٢، هاوڵاتیەک لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵایە “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محەممەد و دانیشتوی شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزه ئەمنییەکان سەردانی […]

فەرشاد ڕۆستەمنژاد کۆڵبەری تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. هەروەها فەردین ڕۆستەمنەژاد برایەکی دیکەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی پچڕانی دەمارەکانی پشت بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، […]

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، تازەلاوێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، تازەلاوێکی١٩ساڵ تەمەن بە ناوی”یووسێف چووپانی” خەڵکی گوندی گەورەقەڵای سەر بە سەقز، بە گوللەی کڵاشینکۆفی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لاقی برینداربووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز کوژرانی چەندین کۆڵبەری لە ڕێکەوتەکانی١٨،١٩،٢٠ی بەفرانبار […]

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هێڵی سنووری نەوسود، منداڵێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، “سۆران دانش‌مێهر” خەڵکی گوندی دێشەی شاری پاوە، بە گوللەی  کڵاشینکۆفی پاسەوانی سنووری ڕژێم قاچی برینداربووە. بە پشتبەستن بە ئاماری لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی […]

کۆڵبەرێکی شاری سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەوارمەرزی نەوسود بە سەختی شانی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەلاس باباجانی بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نەوسود بە سەختی […]

سیامەند مینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سیامەند مینا خەڵکی گوندی “گردە بەردان” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا چوونەتە […]