ئەمساڵ ئاگرەکانی نەورۆز لە هەموو ساڵێک بڵێسەدار تر بوون و ئەو جەماوەرەی کە لە دەوری ئاگرەکە سەما و هەڵپەڕکێیان دەکرد، گەلێک لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بوون. ئەم ڕێوڕەسمانە لە سەرجەم شار و شارۆچکە و ئاواییە گەورەکان بە پانتایی هەموو کوردستان و هەروەها لە چەندین گەڕەک و ناوچەی تاران، مەشهەد، حافزییە، […]
مەهاباد
گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە، کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “سۆران عەبدی”، تەمەن ٢٢ ساڵ، خێزاندار و خاوەن […]
“سابیر ئیبراهیمی” هاووڵاتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتیییە دەستبەسەرکرا. کە ناوبراو تەمەنی ٢٤ ساڵە و کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی “ئەلکاوی”ی سەر بە شاری شنۆیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن […]
شۆڕای باڵای کار لە دوایین ساتەکانی ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەمی حەقدەستی١٤٠٣ی بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی دیکەی وەک حەقی نیشتەجێبوون و هیتر، بە زیادکردنی ٣٥ و سێ دەهەمی لەسەد، بۆ ئاستی ١١ ملیۆن تمەن لە مانگێکدا بەرزکردەوە. بەپێی نرخی ئێستای یەک دۆلار کە زیاترە لە ٦٠ هەزار تمەن، بڕیارە کرێکارێکی لەسەرکاری کە یاسای […]
“پەیمان ئەحمەدی” کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “پەیمان ئەحمەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆیە. جێگای […]
یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوە بەرامبەر بە ٢٠ی مارس، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانی شادی ناوزەد کراوە. بەم بۆنەیەوە ئەم ڕۆژە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان جەژن و سیمینار و کۆنفرانسی پەروەردەیی بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی جیهانی شادی دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لە گرنگی خۆشی و بەختەوەری لە ژیانی مرۆڤەکاندا. مەبەست لە […]
“مێهدی شەریفی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “مێهدی شەریفی”، تەمەن ٢٣ ساڵ […]
لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوودا، توندوتیژیی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە. ئەم توندوتیژییە بووەتە هۆی زیادبوونی بێوێنەی ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران. لەهەمان کاتدا، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود)یش بە هەماهەنگییەکی مانادار لەگەڵ سوپای سنووری ئێران. گوشارەکانیان بۆ سەر […]
“حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندێکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە: “حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” دانیشتووی گوندی «جەعفەر ئاوا»ی مەهاباد ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای […]
دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی و فرێدانی بەرد بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەفشار بابایی” خەڵکی سەوڵاوا “سەر”ی […]