هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەرزی نەوسوود لە کۆڵبەرێکیان دا و مۆبایلەکەیان شکاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆڵبەرێکیان داوە بە ناوی “بەشیر ڕەحمانی”ی و مۆبایلەکەیان شکاندووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، […]

لە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢دا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناسنامەی “حوسێن خاڵە” دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لەسەر سنووری “قەندیل” تووشی وەستانی مێشک بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “خڕی ئاغەڵان”ی سەردەشت، […]

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، ئەفخەم مورادیان و کوروش فاروقی تا ئێستاش لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەدان. بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری له بارودۆخی ئەم دوو هاوڵاتییەی خەڵکی شاری سەقز ، نیگەرانییەکانی لەسەر ئه م دوو هاوڵاتییه زیاتر کردووه . بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەفخەم […]

هێمن حاجی میرزایی، ئیقباڵ مەلەکی و سالار ساڵحی، سێ فریاگوزاری مانگی سووری سنە کە ساڵانێکی زۆرە خۆبەخشانە لەم ڕێکخراوەدا کار دەکەن، بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مانگی سوور دەرکراون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێمن حاجی میرزایی، ئیقبال مەلەکی و سالار ساڵحی، سێ فریاگوزاری مانگی سووری سنە […]

کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر، ئامارێکە کە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا بڵاوی دەکاتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە شەش ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دەستپێکی چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز واتە لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣)، سەرجەم ١٣٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار […]

یوسف بەکری هاوڵاتیی شاری مەهاباد و محەمەد ڕۆستەمی هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یوسف بەکری تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی […]

دانا قوربانی هاوڵاتی کامێران دوای دانانی کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی لە زیندانی کامیاران ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی بە بێ […]

مامەند قوڕەیشی دانیشتووی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢، مامەند قوڕەشی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مامەند قوڕەشی بە بێ […]

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ ئەندامێکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کوردستانی عێراق تیرۆر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی “بەحرەکە”ی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، تیرۆر کرا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە […]

ئارمان حەبیبی و عەبدوڕەحمان ناسری، دوو ئەندامی بنەماڵەی قوربانیانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە، هەریەکەیان بە شەش مانگ زیندان و ٤٠ قامچی سزایان بەسەردا سەپێندرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان ناسری سزای زیندانیکردن و قامچی لێدانیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پشتبەستن بەو بڕیارەی کە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای […]