ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دانوستاندنەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ئەمریکا لە مەسقەت دەست پێدەکات. ئەم گفتوگۆیانە کە بە ناوبژیوانی دەوڵەتی عومان بەڕێوە دەچێت، لە بارودۆخێکدا دەکرێت کە کەشێکی گرژی و هەڕەشەی نیزامی، باڵی بەسەردا کێشاوە. لایەنی ئێرانی دانوستاندنەکان، بریتییە لە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و لایەنی ئەمریکایی، ستێڤ […]
کوردستان
پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]
ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی سزاکان بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز بۆرکە لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خۆی بە زیندانی شاری نەغەدە ڕادەست بکات. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای […]
چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارەدا دادگایی کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، بە تۆمەتەکانی وەکو «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە […]
هەواڵنێری مافی مرۆڤی هێرانا، لە ڕۆژێکدا کە هەواڵی تەسلیم بوونی خامنەیی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ بۆ ڕەتکردنەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، بڵاوکرایەوە، ڕاپۆرتێکی مەترسیداری بڵاوکردەوە: “بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، فەرهاد شاکری، عەبدولحەکیم عەزیم گورگیج، عەبدولڕەحمان گورگیج، تاج محەممەد خورماڵی و مالیک عەلی فەدایی نەسەب، زیندانیانی سیاسی – ئەمنییەتی زیندانی […]
موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی پەسوە سەربە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی «پەسوە» سەربە شاری پیرانشار لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز ئۆستوار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکراوە. […]
سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەم شارەوە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سووسەن ڕازانی، چالاکوانی مەدەنی و لە کەسایەتییە بە ئەزموونەکانی بزووتنەوەی ژنان لە شاری سنە، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بۆ ئامادەبوون لە ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ ئەم […]
حەسەن فەلاح، کرێکاری شاری مەهاباد بەهۆی ڕووخانی کانە ژمارە ٤ی بەردی باریت، گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حەسەن فەلاح، کرێکاری تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی «عەبدوڵڵا ئاوا» سەربە شاری مەهاباد بەهۆی ڕووخانی کانە ژمارە ٤ی بەردی باریت لە گوندی «عەبدوڵڵا ئاوا» […]
ئالان محەمەدی، کۆڵبەرێکی گەنجی شاری مەریوان کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە سەختی برینداربوو، بەپێی سزای دادگای شاری مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان و ٦ ملیارد تمەن سزای نەقدی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئێوارەی چوارشەمە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، ئالان محەمەدی لە سنووری «هەنجیران» لە […]
شنۆ محەمەدی، شیروان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری، ئاریوان شاکری، مەحموود نادری، ئەسعەد باباکەرەمی، ئەحمەد ساعدی، سیروان حاتەمی و مستەفا هەژبەری، ٩ هاوڵاتی شاری سنە لە پەیوەست بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شنۆ محەمەدی تەمەن ٣٤ ساڵ، شیروان حەیدەری تەمەن […]