نەعیم دۆستی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپینی دژی سێدارەدان، کە بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای سێدارەدان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەعیم دۆستی، لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و لە […]
کوردستان
«موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهروزی»، هاوڵاتیانی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی نۆزدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهروزی، لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
«یوسف کەرامەت» ناسراو بە “ئیحسان” هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یوسف کەرامەت» ناسراو بە “ئیحسان” هاوڵاتی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە بۆ تێپەڕاندنی سزای شەش مانگ زیندانی تەعزیری دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی […]
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە شازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «قانع خاتری»، چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «سالار ساعدموچشی»، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سالار ساعدموچشی هونەرمەندی نیگارکێش، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە […]
لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان بە داوای پێداچوونەوە بە حوکمی پەخشان عەزیزی، چالاکی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داوای پێداچوونەوە بە سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن لقی نۆی دیوانی باڵای پێداچوونەوەکان ڕەتکرایەوە.ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، ڕایگەیاند کە ئەم داواکاریە […]
«کامیل (محەمەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانییەکەی بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامیل (محەممەد) ئیسماعیلی ئازەر»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، لە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعزیرییەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە […]
«پووریا ئەحمەدی»، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پووریا ئەحمەدی، برازای “شادمان ئەحمەدی” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی […]
کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سنە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی ئەمنی ئیتلاعاتییەوە لە کاتژمێر ٣٠؛١٠ لە شەقامی جامی شاری سنە، دەستبەسەرکرا و بۆ […]
هاوڕێ شافیعی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوڕێ شافیعی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]