بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “مەحمود” تەمەن ٥٠ ساڵ، بە […]

رۆژی یەکشەممە ٢٨ی گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینییه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستانە. ۴۵ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی فه‌رمانی به‌ هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش و كۆمیته‌ و داروده‌سته‌ جۆراوجۆره‌ چه‌كداره‌كانی خۆیدا تا له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌لاماری كوردستان بده‌ن و گڕوتینی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌رێكی مافخواز كه بڕیاریان دابوو بە […]

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیلنا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کەمی و پچڕانی کارەبا لەسەر بەشێک لە کەسبوکار و خاوەنکار و کرێکاران بڵاوکردووەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی پزیشکیان و هاوکارەکانی و بە شێوەیەکی سەرەکی لە هاوسۆزی لەگەڵ خاوەن سەرمایە و خاوەنکارە بچووکەکان ئامادە کراوە. بەڵام تیشک خراوەتەسەر کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە لەسەر داهاتی کرێکارانیش. ئیلنا […]

کرێکارێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی ناسر ڕاوەند، خەڵکی گوندی “دودان” سەربە شاری پاوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەستەری کانزایی لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. ئەم ڕووداوە لە گوندی چورێژی سەربە شاری پاوە ڕوویداوە. ئێران یەکێکە […]

“ماردین ڕەسوڵ زادە”، ١٣ ساڵ تەمەن و “ئیحسان ڕەسوڵ زادە”، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماردین ڕەسوڵ زادە ١٣ ساڵ تەمەن و ئیحسان ڕەسوڵ زادە ٢٢ ساڵ تەمەن، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد […]

“ڕەحمان قادری”، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەحمان قادری”، ٢٥ ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “ئەندیزە”ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەحمان قادری، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، […]

“گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد”، هاووڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد”، ٤٥ ساڵ تەمەن، کچی ئیبراهیم و خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی […]

پزیشکیان لەسەردەمی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا کە لە ڕێگەی وتووێژ و دانوستانەوە گەمارۆکان هەڵدەوەشێنێتەوە. ناوبراو بە ئامانجی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، وتی کە، بازاڕی کاسبانی گەمارۆکان لاواز دەکات. ئەو سزایانەی کە بەکردەوە بەسەر خەڵکی ئێران و بە ڕواڵەت بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپێنراوە، یان نێودەوڵەتین و لەلایەن ئەنجومەنی […]

موحسین ئاجی، هاووڵاتی دانیشتووی پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپا، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنیەتیە لە نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، موحسین ئاجی، هاووڵاتی ٢٧ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی کانی بداغ و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موحسین […]

سۆڵماز حەسەن زادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە بۆکان، پاش ٨ ڕۆژ مانگرتنی لە خواردن بە دانانی بارمتەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سۆڵماز حەسەن زادە، پاش تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی […]