ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا و کچی ناوبراو “سۆڵماز حەسەن زادە” بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئەحمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و “سۆڵماز حەسەن […]

دەوڵەتی ئیسڕایل لە تازەترین ماجەراجویی خۆیدا بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری باڵی سیاسی حەماس، لە نێوجەرگەی تاران و لە ناخی زیاتربوونی گرژی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبناندا، جارێکی تر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی وێرانگەری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر کردووە. دەوڵەتی ئیسڕایل کات و شوێنی ئەم تیرۆرەی بەرنامە بۆداڕێژراو و ئاگاهانە هەڵبژاردووە و لە […]

“ئەسعەد ئەفرنجە” کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “سیاناو”ی شاری مەریوان کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەسعەد ئەفرنجە” ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی […]

ناوەندی یاسایی ڕژیم بۆ ئازادی “ئەحمەد حەسەن زادە” داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی کردووە و “سۆڵماز حەسەن زادە” خوشکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” کە ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوو، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “سۆڵماز حەسەن زادە” لە بنەماڵەی […]

“سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ لە کاتی دەستبەسەرکران، هێشتا بەبێ چارەنووسی لە زیندانی نەغەدە بەسەر دەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” ٢ هاووڵاتی شاری پیرانشار بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ هێشتا دەستبەسەرن.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیانە […]

“ئیدریس کارساز” هاووڵاتی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٩ ڕۆژ “ئیدریس کارساز” هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ […]

هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لەم ڕۆژانەی دواییدا لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بیجاڕ، هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ئەکبەر نەجەفیان” ٦٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بیجاڕ دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا […]

بەپێی تەقویمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ٩ ی مانگی گەلاوێژ بەرابەر لەگەڵ ٣٠ مانگی جولای” ڕۆژی جیهانی خەبات دژبە قاچاخی ئینسان“ە. ئەو ڕێکخراوە ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ٢٠١٣ دا بۆ وشیار کردنەوە سەبارەت بە کارەساتی قاچاخی ئینسان و خەبات دژبەو دیاردەیە لە تەقویمی خۆیدا تۆمار کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوە زیاتر لە […]

ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی بۆکان، “ئەحمەد حەسەن زادە و سۆڵماز حەسەن زادە” باوک و خوشکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا “محەمەد حەسەن زادە” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئەحمەد حەسەن زادە” ناوبراو و کچەکەی “سۆڵماز […]

لە بەڵگەسازی هێزە ئەمنیەکان دژی چالاکانی سێنفی و مەدەنی، “سارا سیاهپور” چالاکی سێنفی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ دادگای ئینقلابی ئیسلامی بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی مامۆستایانی ئێران، لقی ٢١ی دادگای ئینقلابی کەرەج، لە ڕاگەیەندراوێکدا “سارا سیاهپور” بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی” […]