هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری دوپلۆرە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری دوپلۆرەی شاری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج […]
کوردستان
“ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم […]
گوشاری بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەسەندنی نەفرەت و ناڕەزایەتی لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە کۆتاییدا خامنەیی ناچار کرد تا پڕۆسەی پاک کردنەوەی حاکمیەت لە نیوەی ڕێدا ڕابگرێت. خامنەیی کە بەشێوەیەکی جیدی خەریکی کاری شکڵ پێدان بە ڕێبەریی داهاتووی ڕژیمی ئیسلامی یە، ئێستا بەرەو ڕووی مزاحمێکی سەرسەخت بۆتەوە کە پشتی بە تەشکیلاتێکی شێوە […]
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی “فواد ناسری” بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بە ناسنامەی”فواد ناسری” خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کارەوە، تووشی ڕووداوی تەزووی کارەبا بوو و […]
“حەسەن ئەمینی” برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن ئەمینی” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی […]
دوابەدوای کۆتایی هاتنی گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ، گوشارەکان بۆ سەر هەڵسووڕاوانی مەدەنی و بەتایبەت هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ژنان زیادی کردووە. کۆماری ئیسلامی کە لەلایەن “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن“ەوە گورزێکی قورسی بەرکەوتووە و مەترسی تەقینەوەی ڕق و توڕەیی جەماوەر، بە ئەگەرێکی جیددی و نزیک دەبینێت، بە مەبەستی چاوترسێن کردنی کۆمەڵگا و […]
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ “ڕێبوار ڕەشیدی” ئەو کاسبکارەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕێبوار ڕەشیدی” لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوانە. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا یەکێک لە درەوشاوەترین تاکتیکە سیاسییەکان بۆ پێشگرتن لە سەپاندنی شەڕێکی نەخوازراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بەسەر خەڵکی مەریواندا، بەکردەوە دەرهات. بەڵام پێکهاتنی ئەم ڕووداوە مێژووییە، کتوپڕ نەبوو. شاری مەریوان […]
هاوکات لەگەڵ هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە شارەکانی ئێران لەگەڵ کێشەی پچڕانی بەربڵاوی کارەبا بەرەوڕوو بوونەتەوە و پچڕانی کارەبا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران هەروا بەردەوامە. ئەگەرچی بڕیار بوو لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بڕینی کارەبا بەپێی خشتەیەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕووبدات بۆ ئەوەی خەڵک خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]
ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان، پاش بانگهێشتی “مەهیار کەرەمی” ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “مەهیار کەرەمی” خەڵکی گوندی قروچای ئەم شارە بانگهێشت و دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت […]