هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان گەلاوێژی هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجامدراوە و تەلەفونەکەی ناوبراو لەلایەن […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت پاش کوشتنی کۆڵبەرێک، تەرمی ناوبراویان فڕێدایە ناو ڕووبارەکەوە، پاش ٢٤ کاتژمێر تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، كوردستانی شۆڕشگێڕ شایه‌دی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ جه‌نایا‌تی بێ ئه‌ژماری كۆماری  ئیسلامی بوو. ۴١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا ۵٩ كه‌س له‌ خه‌باتكاران و لاوانی شاری «مهاباد» به‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی ئیسلامی گولـله‌باران كران و له‌ گۆڕه‌ بێ‌ناو و نیشانه‌كاندا به‌خاک سپێردران.۴١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رۆژی ١٢ی […]

موزەفەر ساڵح نیا، لە چالاکانی ناسراو و ناوداری بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئیتیحادیەی ئازادی کرێکارانی ئێران بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. بەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، موزەفەر ساڵح نیا لە چالاکانی ناودار و ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری کوردستان و ئێران، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی […]

ئەوەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێراندا دەگوزەرێت، چارەنووسی چارەهەڵنەگری منداڵان نییە ڕۆژی جیهانی منداڵ، وەک ڕۆژێک بۆ ڕێزگرتن لە منداڵان دیاریکراوە. ئەم ڕۆژە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان، لە بەرواری جیاوازدا ڕێزی لێ دەگیرێت. لە هەندێک لە وڵاتەکانی جیهان ١ی ژوئێن و لە هەندێک وڵاتی دیکەشدا ٢٠ی نوامبر وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان […]

“هەتاو ئەکرەمی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناوبراو کە بەم دواییە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری یەکێک لە خزمەکانی، لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ئێران هاتبوو، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا […]

نووسەر؛ د.موحسین سوهرابی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی بەدرێژایی مێژوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی ئەوانەی ڕادیکاڵترن، زیاتر لە پاش سەرەتا نشێویان هەبووە و پاش نشێویان هەندێک جار گەیشتوونە ئامانجی کۆتایی و سیستەمی کۆنەپەرستیان ڕوخاند، یان لاوازبوون لە ساتێک بە ڕووکەش دۆڕاون. بەڵام خاڵی هاوبەشیان لە خاڵێک بۆ خاڵێکی دیکە، ڕوانگەیەکە کە […]

زارا نەبی زادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش بانگهێشتی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دووبارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، زارا نەبی زادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش بانگهێشتی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دووبارە دەستبەسەرکرا. ناوبراو کە پێشتریش لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، […]

یوسف حاجی خۆش، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، یوسف حاجی خۆش لە زیندانی شنۆ ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادبوونی ناوبراو بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن ئەنجام دراوە. ئەم هاووڵاتییە ١٣ی […]

لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ تا ئێستا، بە گشتی ١٧ کۆلبەر و لە نێوانیاندا منداڵێکی کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراون. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ و لە ماوەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بە گشتی ١٧ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی […]