ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە، بە هۆی سەرما و بەستەڵەکەوە لە کوێستانەکانی «حەوتاش»ی بانە، گیانی لە دەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەربەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی «ئیدریس نادری» خەڵکی گوندی «قووڵەستێر»ی سەر بە شاری بانە، لە بەرزاییەکانی حەوتاش لەسەر سنووری بانە، بە هۆی بەستەڵەک و سەرمای سەختەوە […]

کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بەستامی سەقز بەهۆی بەفر و زریانی سەختەوە گرفتار و بێسەروشوێن بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بە هۆی بەفر و بۆرانی سەختەوە، لە بەرزاییە سنوورییەکانی بەستام لە ناوچەی سەرشیوی سەقز گرفتار ماون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست […]

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «مەسعەب سەبزەواری»، خێزاندار و خەڵکی گوندی «قشڵاخ»ی سەر بە بەشی شاهۆ لە ڕوانسەر سەر و چاوی بە سەختی […]

محەممەدکەریم ئەزەغ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی بڵبەری شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی نەوسوود گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە، “محەممەد کەریم ئەزەغ”، […]

لە ڕەزبەری ئەمساڵدا، کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵانی خەڵکی بانە لە ناوچە سنوورییەکانی سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕێکەوتی یەکی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاویدا، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە گوندی سنووریی «دەرەکێ»ی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران دەخەنە بۆسەوە و […]

جەبار زارعی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل دەستڕێژی گوللەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

بەهۆی بەفر و ڕەشەبای سەختەوە لە سنووری شنۆ، لانیکەم ٤ کاسبکاری کورد بێسەروشوێن بوون و تا ئێستا لە چارەنووسی ئەوان هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەمە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەهۆی بارینی بەفر و بۆرانەوە لە سنووری شنۆ و بەرزاییەکانی کێلەشین، لانیکەم ٤ کاسبکاری کورد کە لەم سنوورە […]

جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی ٥ ملیار تمەن لە گرتوخانەی ئازاد کرا. ناوبراو لە […]

لەیلا حسێن زادە، چالاکی سنفی خوێندکار بە پارەدانی ١٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی بەجێگرەوەی بەردەوامی سزای بەندکردنی ٥ ساڵەی سزادرا. بە گوتەی ناوبراو بەڵگەنامەکەی بەپارەدانی نەقدی داخرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، لەیلا حسێن زادە، چالاکی سنفی خوێندکار بەپارەدانی ١٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی بەجێگرەوەی بەردەوامی سزای بەندکردنی […]