بەردەوامیی شەڕ لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، زیاتر لە هەر کاتێکی تر جەوهەری ڕاستەقینەی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەی دەرخستووە. ئەم شەڕە چیتر تەنیا ململانێی نێوان ئەرتەشەکان، بنکەکان و فەرماندەییە سەربازییەکان نییە، بەڵکوو بە شێوەیەکی ڕوو لە زیادبوون، بووەتە شەڕێک لەدژی ژێرخانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێتە ئامانجی بۆردومانەکان تەنیا ناوەندە سەربازییەکان […]
کۆڵبەر نیوز
لە کاتی دەستپێکی شەڕەوە واتە لە ٩ی ڕەشەممەی ڕابردووەوە، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە پەنای بردووەتە بەر یەکێک لە ناسراوترین ئامرازەکانی سەرکوت و کۆنتڕۆڵکردن، ئەویش بریتییە لە پچڕاندی سەرتاسەریی ئینتەرنێت. بەپێی ڕاپۆرتی “نێت بلاکس”، ئەم پچڕانە ئێستا پێی ناوەتە ڕۆژی سییەمەوە و بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە، دۆخێکی کە بە درێژترین […]
ڕۆژی ٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، ٩ کەس لە کەسایەتییە خۆشەویست و ناسراوەکانی شاری سنە، ٩ چالاک و تێکۆشەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، ٩ خەباتکاری کۆمۆنیست و ئینساندۆست هاوڕێیان: فایزە قۆتبی، گوڵڕیز قۆبادی، فەریدە زەکەریایی، جەمیل زەکەریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەنا، ڕەئوف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحوڵڵا لوتفوڵڵا نەژادیان […]
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە چوارەمین هەفتەی خۆیدا، چیتر تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی نییە. مەودای هێرشەکان لە ناوەند و ئامانجە سەربازییەکان تێپەڕیوە و ژێرخانە ئابووری، خزمەتگوزاری و سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی گرتووەتەوە. بەشەکانی وزە، گواستنەوە، پەیوەندییەکان، دامەزراوە گشتییەکان و ئەوەی کە ڕاستەوخۆ پێوەندی بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە هەیە، دەستیان لێ […]
لە نیگای یەکەمدا، ڕەنگە شکستی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل وەک سەرەتای کۆتاییی ئەم ڕێژیمە ببینرێت. بەڵام ئەم تێڕوانینە، ڕووکەشانە و چەواشەکارانەیە. شکستی سەربازی، بە تەنیا، خۆی لەخۆیدا بە واتای داڕمانی سیاسی نییە. هەر ڕێژیمێکی کە لە شەڕدا گورزی بەردەکەوێت، مەرج نییە لە ناوخۆشەوە بڕوخێت. ئەم […]
بەدەر لە لێدوانە دژبەیەکەکانی دۆناڵد ترامپ، نکۆڵیکردنی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی و کەشوهەوای قورسی پڕوپاگەندەی شەڕ، کۆمەڵێک بەڵگەی بەرچاو نیشانی دەدەن کە ئەو شەڕەی ئێستای نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەکی تر، پۆتانسێلێکی ئەوتۆی نییە کە ببێتە شەڕێکی درێژخایەن و بەشێنەیی. وادیارە ئەم شەڕە گەیشتووەتە […]
ئەو شەڕە جینایەتکارانەی کە چوار هەفتەیە بەردەوامە، خەڵکی سڤیلی ئێران، ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکەی لە چەندین لایەنەوە خستووەتە ژێر گوشارەوە. ئابووریی داڕماو، ئاوارەیی، نەبوونی ئەمنییەت و دەیان کارەساتی دیار و شاراوەی دیکە. بەڵام لەم نێوەندەدا، دەکرێ بوترێت کە منداڵان لاوازترین قوربانیی ئەم شەڕەن، ئەو قوربانییانەی کە نە لە بڕیاری دەستپێکردنی […]
«ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد»، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ٥٢ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان، پاش تاقەتهێنان لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار و لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکام، بۆ زیندانی شاری بۆکان گواستراونەتەوە و تا ئێستاش لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئازاد […]
«شوانە عەلیزادە»، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، شوانە عەلیزادە بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاووڵاتییە پێشتریش مێژووی […]
شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا پێی ناوەتە چوارەمین هەفتەی خۆیەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک، ڕەهەندەکانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ڕوونتر و مەترسیدارتر دەبن. ئەوەی لە سەرەتادا وەک تێکهەڵچوونێکی سەربازی سنووردار دەناسێنرا، ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێک کە تێیدا ژێرخانە هەستیارەکان، سەرچاوەکانی وزە و ئەگەری ژیانی ئاسایی ملیۆنان مرۆڤ کەوتووەتە ژێر […]
