ڕۆژی ٣١ی خەرمانان، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێن، کۆمەڵگای خەمبار کرد. بەهۆی تەقینەوەی کانێکی بەردی خەڵوز لە شاری تەبەس سەر بە پارێزگای خۆراسانی باشوور، ٥٤ کرێکار گیانیان لەدەست دا و ٦١ کرێکاریش بریندار بوون. کانگای “مەعدەنجوو” یەکێکە لە گەورەترین کانەکانی بەردی خەڵوز لە کەرتی تایبەتدا. لەم کانەدا هەزار و ٥٠٠ کرێکار […]

سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری مۆڵەتی چارەسەری لە ١٧مین ڕۆژی مانگرتندایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سروناز ئەحمەدی، چالاکی مافی منداڵان بەندکراوی زیندانی ئێڤین کە کێشەی مێشک و دەروونی هەیە، لە ناڕەزایەتی بە داواکاری […]

لانیکەم ٢ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی دووشەمە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لانیکەم ٢ کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢ کۆڵبەرەکە لە کەمەر، پشت، ڕان و بازو […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ٢ کۆڵبەری شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ٢ کۆڵبەرەکە کەمال مەحمودی ٤٠ ساڵان و شۆکێ ٤٢ ساڵان هەردوو […]

کۆتا ڕۆژەکانی مانگی خەرمانان، ڕۆژنامەی ئارمانی میللی، بە بیانووی لێدان و ئەزیەت و ئازاری منداڵێکی کار و سەر شەقام لە یەکێک لە ناوەندەکانی ڕێکخراوی چاوەدێریی منداڵانی بێ سەرپەرشت، بابەتێکی بڵاوکردەوە، بەناونیشانی “سێبەری ڕەشی منداڵئازاری”. لە بەشێکی بابەتەکەدا باس لە بەسەرهاتی ئەو منداڵانە کراوە کە لە ناوەندێکی خێرخوازیی منداڵانی بێ سەرپەرشت […]

سەیاد دەروێشی، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ورمێ دەستبەسەرکرا و بۆ سزاکەی بۆ گرتوخانەی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوو سەیاد دەروێشی، برای گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ورمێ بۆ سزای بەندکردنی، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو لە خەزەڵوەری ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕژیم […]

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا، بە گشتی ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕەنوو و سەرمابردوویی، کەوتنە سەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی […]

فەردین ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەرێک بڕبڕەی پشتی پچڕا و یەکێک لە ٥ برای کۆڵبەر، پاش ١٨ مانگ ئازار، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ فەردین ڕۆستەمنژاد، کۆڵبەری ٢٧ ساڵان خەڵکی گوندی شمشێر لە پاوە، لەکاتی کۆڵبەری بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەمنی ڕژیم برینداربوو و بڕبڕەی پشتی پچڕا، پاش ١٨ مانگ […]

سبەینێ یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لە ئێران. نزیکەی ١٧ ملیۆن قوتابی و چوار ملیۆن خوێندکار خۆیان بۆ چوون بۆ قوتابخانە و زانکۆکان ئامادە دەکەن. ئەم ڕۆژانە، جۆش و خرۆش و دڵەڕاوکێ و بێ سەبریی ئەو تازەلاو و گەنجانەی کە دەرفەتی چوون بۆ دامەزاوە پەروەردەییەکانیان بۆ ڕەخساوە، سیمایەکی نوێی […]

سلێمان چوپانی، پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ سلێمان چوپانی، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش […]