لە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢دا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناسنامەی “حوسێن خاڵە” دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لەسەر سنووری “قەندیل” تووشی وەستانی مێشک بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “خڕی ئاغەڵان”ی سەردەشت، […]
کۆڵبەر
ساسان عەلیزادە کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان” سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ساسان عەلیزادە کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کەڵاش باخان” سەر بە شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە […]
“محەمەد ساڵح قەنبەری”، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ، کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندار بوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران، بەهۆی سەختی برینەکانی لاقی ڕاستی بڕایەوە. بەپێی دوایین هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، “محەمەد ساڵح قەنبەری” کۆڵبەری خەڵکی گوندی “سەیفاوا” سەر بە […]
کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر، ئامارێکە کە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا بڵاوی دەکاتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە شەش ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دەستپێکی چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز واتە لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣)، سەرجەم ١٣٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار […]
شەوی دووشەممە،١٩ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێک لە سنووری تەتە بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز،شەوی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێکی ٥٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەریوان بە ناوی جەماڵ (ناسناو نادیار) بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی،لە سنووری تەتە بە سەختی بریندار بوو.شایانی باسە تا ئێستا لە دۆخی سڵامەتی ئەو هاوڵاتیە هیچ […]
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی باینجان سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری بانە بە سەختی بریندار […]
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا، خەڵکی دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە گەرمی هەوا هۆکاری دروستبوونی ناسیۆنالیزمی سپی پێستە، کە پێشتر بوونی نەبووە. سەرهەڵدانەوەی فاشیست، پەیوەندیدار بە هەواوە، لە ئێستادا نیشانەکانی دەردەکەون هاوشێوەی قەیرانی هەوا بێ هاوتایە. سەرهەڵدانی فاشیزم لە سەرەتا و نێوەندی سەدەی بیستەم هۆکارەکەی دەگەڕایەوە بۆ هەرەسی ئابوری […]
سێ کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەکانی جوانڕۆ و پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نوسود بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە نزیک گوندی “دزاوەر” لە ناوچەی سنووری نوسود کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆلبەر خەڵکی […]
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی بە شێوەیەک زانستی شوێنەوارناسی پشت بە زانستی دی ئێن ئەی جینەکان دەبەستێت، شوێنەوارناسان لە ئەشکەوتی شانەدەر ئێسکی مرۆڤێکی ڕاوچی کۆچەریان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی بۆ دوانزە هەزار و پێنج سەد ساڵ دەگەڕێتەوە. گووتەی ” مێژوو لە سۆمەریەکانەوە دەست پێدەکات” تا ڕادەیەک پەیڤێکی ڕاستە، بەڵام مێژووی سۆمەریەکانیش لەو شوێنانەوە […]
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک زۆر بە سەختی بریندار بووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک […]