به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، بانگه‌وازێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران بڵاو كرایه‌وه و تێیدا داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كرا كه بۆ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”، به شێوه‌ی گشتی مان بگرن و له گۆڕستانی ئایچی سەقز كۆببنه‌وه.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/09/photo_2023-09-06_13-26-05-1024x734.jpg)
له به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ڕێزگرتن له یه‌كساڵ تێكۆشانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و ده‌سكه‌وته‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كراوه كه ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بن و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له گۆڕستانی ئایچی كۆببنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان و ئێران كراوه به پشتیوانی كردنیان له‌و بانگه‌وازه، هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” هه‌ڵبگرن.