مەشهەد؛ کوژرانی سەعید ڕەستەم ئاوایی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی کەنگاوەر لەکاتی نەرەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«سەعید ڕەستەم ئاوایی» هاوڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی برینداربوو و چەند کاتژمێرێک دواتر گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەعید ڕەستەم ئاوایی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری مەشهەد کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم. ناوبراو پاش پێکانی بە گوللە بە دۆخێکی خراپەوە بۆ سەنتەرە تەندروستییەکان گواسترایەوە، بەڵام هەمان شەو بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی بەختکرد.

ئەم هاوڵاتییە کوردە ٢٩ ساڵە، خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووک بوو و لە بازاڕی ڕەزای مەشهەددا بە پیشەی فرۆشتنی جلوبەرگ کاری دەکرد.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەتیان کردۆتەوە کە تەرمی سەعید ڕۆستەم ئاوایی بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی لە شاری کەنگاوەر؛ هەنگاوێک کە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە سەبارەت بە شێوەی ڕادەستکردن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تا ئەو ڕۆژەی دەرگای زیندانەکان تێک دەشکێنرێت 

د فوریه 2 , 2026
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە بارودۆخی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەزاران خۆپیشاندەر و هاووڵاتی کە لە دوای دەستپێکی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٥، دەستبەسەرکراون، لەژێر مەترسی جددیی ئەشکەنجە، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، دادگاییکردنی نادادپەروەرانە و سزای توند، لەوانە سزای لەسێدارەداندان. بە وتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەپۆلی […]

بابەتی پەیوەندیدار