«موحسین ڕەزایی»، هاوڵاتی گەنجی خەڵکی کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە کە لە کاتی سەرکوتی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، موحسین ڕەزایی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی گەڕەکی مەسکەنی شاری کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
لەسەر بنەمای ڕێکارە باوەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان، خێزانی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان ڕووبەڕووی فشار، هەڕەشە و سنوورداری لە ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی بەخاکسپاردن دەبنەوە و هەوڵدەدرێت وردەکارییەکانی پەیوەست بە چۆنیەتی کوژرانی گیانبەختکردووام لە ڕای گشتی بەشاراوەیی بمێنێتەوە.

