بانگهێشتی شه‌ش چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی بانه بۆ دادگای ئه‌و شاره‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، چوار چالاكی كرێكاری و دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری بانه بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ئه‌و شاره‌ كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “په‌روین عه‌بدۆڵڵاپوور”، “سه‌عید محه‌ممه‌دی”، “عومه‌ر سوله‌یمانی” و “سولیه‌مان فاتحی” بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری بانه كراون و ئه‌بێ ڕۆژی ٢٠ی گوڵان سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار چالاكه‌ كرێكاریه‌ ڕۆژی ٢٨ جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و بانه ئازاد كرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار تالبی” و “محه‌ممه‌د شه‌ریف بایه‌نده‌” هه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چوار چالاكه‌ كرێكاریه‌ بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای بانه كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی پووشپه‌ڕی ساڵی پار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له ‌سنه‌ كرابوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار 

ی آوریل 30 , 2023
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا. بە پێی ڕاپۆرتەکان، “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌كاتی سووختبه‌ری له‌ جاده‌ی نێوان ئێرانشار و وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری گرتووه‌. ناوبراو له‌ نێو ئاگردا سووتاوه‌ و […]

You May Like