بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە و کامێران بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو کۆڵبر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانە “ئارمان محەمەدی”، ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و “مێهران”، ٣٤ ساڵ، خەڵکی شاری کامێران.

شایەنی باسە کە ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێکدا هیچ کۆڵێکیان پێ نەبووە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەودایەکی زۆر نزیک بە گوللەی ساچمەیی پێکراون.

ئارمان محەممەدی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ

ش دسامبر 30 , 2023
(ئەحمەد سادقی) کۆڵبەری سەقزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، نۆیەمی بەفرانباری ١٤٠٢, «ئەحمەد سادقی» کۆڵبەری گوندی «قەباغڵو» لە سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. «ئەحمەد سادقی» ٢٢ ساڵە و خاوەنی منداڵێکی ٩ […]

You May Like