بانە؛ برینداربوونی لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

لاوێکی ١٧ ساڵی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٨ی سەرماوەزی١٤٠٢، لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم لاوە کۆڵبەرە “پەرهام محەممەدی”، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێگولان ڕاگەیەندراوە، کە گوللەی ساچمەیی بەرکەوتووە و “لاقی” بریندار بووە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ی دسامبر 10 , 2023
“عادل محەممەد نژاد” و “ئومێد ئیبراهیمی”، دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “عادل محەمەد نژاد” تەمەن ٢١ ساڵ و “ئومێد ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ، دوو گەنجی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی […]

You May Like