بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی لە سنووری بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “کانی سوور”ی سەر بە شاری بانە لاقی پێکراوە و بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەرهاد قادرپوور”، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری بانە ڕاگەیەندراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک: (هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “کانی سور” تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران کردووە کە لە ناوچەی سنووری «کانی سوور» دەگەڕانەوە و ١١ سەرنشینی تێدابوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “فەرهاد قادرپوور” لاقی پێکراوە و بریندار بووە.)
ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها باسی لەوە کردووە کە فەرهاد قادرپوور نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێتە ناوەندە پزیشکییەکان و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە و گەڕێندراوەتەوە ماڵەکەی خۆی.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دێولان؛ دەستگیرکردنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 26 , 2023
تەیفور سەلیمی بابامیری، دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەر و لە دۆخێکی نادیاردایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەیفور سەلیمی بابامیری، خەڵک و دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەیفور سەلیمی بابامیری لە […]

You May Like