بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی قاچی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقە لە بەشێک لە کۆڵبەران کرا و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی قاچی برینداربوو.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موحەممەد دێهقانی» ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری دیواندەرە بە کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

میاندواو؛ ئازادی کاتی موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە

ی مه 19 , 2024
موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەو هاوڵاتیانە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هەردووکیان بە دانانی بارمتەی […]

You May Like