بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی “سەرتەزێن”ی سەربە شاری بانە کرایە ئامانج و بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “سەرتەزێن”ی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ کۆڵبەرنیوز “ئارمان حوسێنی” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز پشتڕاست کراوەتەوە.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کاری منداڵان برینێکی بەئازار لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتی

چ ژوئن 12 , 2024
١٢ی ژوئێن بەرامبەر بە ٢٢ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی قەدەغەکردنی کاری منداڵانە. ئەم ڕۆژە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارەوە ناسێندرا. هیچ کات ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی منداڵانی کار لە جیهان، لەبەردەستدا نەبووە. چونکە زۆربەی دەوڵەتەکان بە تایبەت لە وڵاتە دواکەوتووەکانی سەرمایەداری، ئامادە نین ئاماری واقیعی لەم بوارەدا بڵاو بکەنەوە. […]

You May Like