بانە: لێدان و ئازاردانی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق

پاسەوانی سنووری عێراق “حرس الحدود” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەستبەسەر و لێدان و ئەشژەنجەیان دا.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەمەمە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دوای دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری “کێلە”ی بانە لێدان و ئەشکەنجەیان کرد. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ئەحمەد نەبی زادگان» خەڵکی شاری سەردەشتە.
بەپێی هەواڵەکە، زیاتر لە ١٠ کەسی هێزەکانی پاسەوانی سووری عێراق هێرشیان کردۆتە سەر ئەم کۆڵبەرە و لێدان و ئازارێکی زۆریان داوە.
ناوبراو لە “دەست و دەموچاوی” بە سەختی برینداربووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە

ج مارس 15 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود برینداربوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “کۆسار ئەحمەدی” تەمەن ٢٤ […]

You May Like