بانە: لێدان و بریندارکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراق

هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) هەوڵی دەستبەسەرکردن، لێدان و ئازار و بریندارکردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشتیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکیان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە داوە.
ناسنامەی کۆڵبەرەکە «زانیار ئیسماعیل پور»، ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەردەشتە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دەستی ڕاستی برینداربووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

چ مارس 13 , 2024
 دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە «سەید ئەنوەر […]

You May Like