بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ

(ئەحمەد سادقی) کۆڵبەری سەقزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، نۆیەمی بەفرانباری ١٤٠٢, «ئەحمەد سادقی» کۆڵبەری گوندی «قەباغڵو» لە سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

«ئەحمەد سادقی» ٢٢ ساڵە و خاوەنی منداڵێکی ٩ ساڵە.

بە پشتبەستن بە ئاماری کۆڵبەرنیوز لە سەرەتای پاییز، لە یەکی ڕەزبەر تا یەکی سەرماوەزی ١٤٠٢, ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژێم و کەوتنە سەرمین، کوژران و بریندارن. لێرەدا ٩ کۆڵبەر کوژراو و ١٤٥ کۆڵبەر بریندارن. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەری کوژرا و بریندار، ١٤١ حاڵەت واتە (٪٩٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە 

ی دسامبر 31 , 2023
کۆڵبەرێک بەهۆی هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێک بەهۆی لێدان و هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود “لاقی” بە سەختی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کۆڵبەرە «یەحیا وەیسی» ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی سەختی […]

You May Like