دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی غوڵام مەحموودیان ئاشکرا بووە و ناسنامەی ئەوی دیکەیان هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕۆژی دووشەممە، ١١ی گوڵانی ١٤٠٢(١ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی غوڵام مەحموودیان و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکان لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە .