برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بەپێی هەواڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی بە ناوی “مەیسەم شەفیعی” خەڵکی “کۆزەران“ی سەر بە شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا قولاپەی پێی شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یه‌كێك له‌ ناوەندێکی دەرمانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کراوە. جێگای ئاماژەیە به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ له‌ لایه‌ن كاناڵی تێلێگرامی كۆڵبه‌ر نیوز، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بە گشتی 43 کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم کوژراو و بریندار بوونە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییانی شاری پاوە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم

د آوریل 25 , 2022
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەهۆی تێکچوونی ڕێڕەوی زێراب لە نزیک مەدرەسەی سەرەتایی سەڵمان فارسی، بۆنێکی زۆر پیس ئەو گەڕەکەی بەتەواوەتی تەنیوە و ژیانی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بەتەواوەتی تووشی گرفت بووە. بەپێی ئەو هەواڵە، سەرەڕای چەندین جار بەدواداچوونی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە و سەردانیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، […]

You May Like