برینداربوونی کۆڵبەرێک لە نەواری مەرزی بانە

ڕەئوف ڕەسووڵی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “برویشکانی” سەر بە شاری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕەئوف ڕەسووڵی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “برویشکانی” شاری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ئه م ڕاپۆرته، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوه به چەکی سەربازی پێکرا و ئێسکەکانی پشتێنەی حەوزی به سەختی بریندار بووه و جومگەکانی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووه.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن بارودۆخی نادیاری و ئومێد مەزلوم

ی آگوست 20 , 2023
ئومێد مەزلوم، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای ئەوەی ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا تێپەڕیوە، هێشتا لە زیندانی مەهاباد دەستبەسەر و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ئومێد مەزلوم، هاووڵاتیی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی مەهاباد دەستبەسەر و بارودۆخی نادیارە.تا کاتی نووسینی […]

You May Like