٣کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی،لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،شەوی شەممە٣١ی پووشپەڕی١٤٠٢، ٣کۆڵبەری تەمەن ١٧ساڵ بە ناوەکانی پارسا (پاشناو نادیار)خەڵکی ئاوایی شێخان،نیما ڕەحیمی خەڵکی ئاوایی تشار و سرووش ئیبراهیمی خەڵکی نەوسوود،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی،لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوون.بەپێی ڕاپۆرتەکە، بە هۆی سەختی برینەکانەوە ،ئەو ٣کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزی نەخۆشخانەی پاوە کران و شایانی باسە کە باروودۆخی سڵامەتی دووکەسیان ناجێگیرە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.